چاودێرێك : بەهاری عەرەبی لەبەردەم ئەگەرێكی سەخت دایە

سلێمانى/ تایبەت بە kdp.info / چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوە دەكات كە بەهاری عەرەبی لەبەر دەم دوو ئەگەردایە و یەكێك لە ئەگەرەكان ئەوەیە كە شەڕێكی ناوخۆی گەورە دروست ببێت و یەکێکی دیكە هاوكێشە سیاسییەكان گۆڕانكاریان بەسەردا بێت.
بەهمەن تاهیر نەریمان نووسەر و چاودێری سیاسی دەربارەی ئەگەری مانەوەی بەهاری عەرەبی بەم شێوەیە بە kdp.info ی ڕاگەیاند: بەهاری عەرەبی لەبەردەم دوو ئەگەر دایە گوتی "بۆ چوونێكیان پێیان وایە بەهاری عەرەبی دەبێتە پایزێك گەڵاڕێزانێكی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێت یان پێیان وایە دەبێتە زستانێكی سەخت و دیكتاتۆرێكی تازە دروست دەكات. ئەگەر پێشووتر بە ڕیش و سمێڵەوە بوونایە ئێستا بە ڕیش و سمێڵێكی نوێوە دێنە مەیدانەوە و لە جێگای ناوی "ناسۆنالیزمەوە" هەروەها بەناوی دینەوە دەسەڵات بەڕێوەدەبەن، بۆچوونەكانیش لەسەر ئەوە نزیك دەبنەوە كە دەرئەنجامی ئەم بەهاری عەرەبییە دەبێتە هۆی ململانێیەكی مەزهەبی لە نێوان شیعەو سونە ".
ئەوەشی خستەڕوو بۆچوونی دووەم پێیان وایە كە ئەوەی پێی دەگوترێت بەهار، بەهارە و سەرەتاییە، هێشتا نەمەییوە و توندوتیژی بە دوای خۆیدا دەهێنێت، وەك ئەوەی میسر گوتی "بەهاری عەرەبی بۆتە كێشەیەكی دژوار و شەڕ بە دوای خۆیدا دەهێنێت ".
گوتیشی " كێشەكان زۆر دژوارە، بەڵام ئەوەی زۆر ڕوونە لە داهاتوویەكی نزیكدا ململانێكی زۆر توند لە نێوان شیعەو سونە ڕوودەدات و ئەگەری هەڵسانی خوێن هەیە ".
کارزان هەورامى_سلێمانى




