٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەندامێکی لیستی عێراقییە: گەر پاسەوانەکانی عیساوی ئازاد نەکرێن، ھەلوێستمان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی لیستی عێراقییە دەڵێت، ئەمڕۆ لیستی عێراقییە کۆبۆوە و تیایدا باسی پرسی گرتنی پاسەوانەکانی وەزیری دارایی عێراق کرا و ئیدانەی ئەم کارەیان کردو بەنادەستوری وپێشێلکردنی مافی مرۆڤیان لەقەلمدا و جەخت لەوە کرایەوە پێویستە بەزوترین کات ئازاد بکرێن، گەرنا ھەلوێستیان دەبێت.

عەلا مەکی ئەندامی لیستی عێراقییە لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ  kdp.info رایگەیاند، دەگوترێت بەھەلە پاسەوانەکانی رافع عیساوی گیراوە، بەڵام چۆن دەکرێت بێ فەرمانی دادگا بگیرێن و رافع عیساویش جەخت لەوە دکاتەوە کە ھیچ فەرمانی گرتنی پاسەوانەکانی لەلایەن دادگا پێنەگەیشتووە و بەشێوەیێکی نا یاسایی ھەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەی رافع عیساوی و پاسەوانەکانیان دەستگیرکردووە، بۆیە ئێمە نامەیێکمان بۆ حکوومەت ناردووە کە بەزوترین کات ئازادیان بکەن گەرنا ھەلوێستمان دەبێت.

سەبارەت بەوەی دەگوترێت فەرمانی دادگایان پێبووە،  مەکی گوتی رافع عیساوی خوی رایگەیاندووە کە ھیچ فەرمانێکی پێنەگەیشتووە و بێ پرسی ئەو پاسەوانەکانی دەستگیرکراوە.
ناوبراو رونیشیکردەوە، ژمارەیێکی زٶری پاسەوانەکانی دەستگیرکراون ، بەڵام دوایی ھەندێکیان ئازداکردووە،  تەنیا 10  کەسیان  ماون و چواریان ئەفسەرن و ئەوانەی دیکەش پاسەوانن.

 

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار