بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە: تاوەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمان نەکات شاندی سەربازی ناچێتە بەغدا

بەرێوبەری راگەیاندن ورۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دلێت،بەرنامەیێک ھەیە بۆ ئەوەی دوبارە شاندی سەربازی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات،بەلام تاوەکو ئێستا ھیچ کاتی بۆ دیاری نەکراوە،چونکە تاوەکو سەرۆک بارزانی فەرمان نەکات شاند ناچێتە بەغدا.
عەمید ھەلگورد حیکمەت بەرێوبەری راگەیاندن ورۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆkdp.infoرایگەیاند،لایەنی عێراقی گەیشتونەتەئەوبروایە کە ئەولیژنە بالایەھاوبەشەی لەنێوان ھەرێمی کوردستان وبەغدا ھەبوو دەیتوانی ھەندێک لەکێشەکان چارەسەر بکات ونەھێلێ قەیران دورست بێت ،بۆیە دیارە ئەوان رایان گۆراوە وشەخسی سەرۆک وەزیران لەکاتی لەگەل سەرۆک کۆمار کۆبوتەوە قەناعەتی بەوە کردوە کە ئەم قەیرانەی ئێستا دورست بوە ئەم لیژنەیە دتوانی چارەسەری بکات .
سەبارەت بەوەی دەگوترێ سەرتای ئەم ھەفتەیە ئەم شاندە سەردانی بەغدا دکات بەرێوبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگە گوتی،ئەمە خواستی ئەوانە کە بەزوترین کات ئەم شاندە سەردانی بەغدا بکات ،بەلام تاوەکو سەرۆک بارزانی فەرمان نەکات شاند ناتوانێ سەردانی بەغدا بکات ،بۆیە تاوەکو ئێستا ئێمە ئاگەدارنەکراوین کەی شاند بچێتە بەغدا.
حیکمەت رونیشیکردوە،ئەم جارەیان تاوەکو سەرۆک بارزانی فەرمان نەکات شاند ناتوانێ بچیتە بەغدا وەکو جارانی پێشو نیە کە ھەموو مانگێک ئەم دوو لیژنەیە کۆبونەوەیان ھەبوو،بەلام لەدوای دورست بونی قەیران وجولاندنی ھێزی پێشمەرگە وسوپای عێراق،بێ فەرمانی سەرۆک بارزانی شاند ناتوانێ بچیتە بەغدا.
بلندئیبراھیم




