ھاتنی پەنابەرانی کوردی سوریا بۆ ھەرێم بەردەوامە

بەرێوبەری کۆچ وکۆچبەرانی دھۆک رەتی دکاتەوە ھەرێمی کوردستان سنورەکانی خۆی بەروی کوردانی سوریاداخستبێت ودەشلێت،تائێستاش رۆژانە ٢٥٠بۆ٣٠٠کەس ئاوارەی ھەرێمی کوردستان دەبن.
بەرێوبەری کۆچ وکۆچبەرانی دھۆک محمد حەمۆ لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.infoرایگەیاند،تاوەکو ئێستا ئێمە ئاگادار نەکراوین وھیچ بریارێکیش بۆ ئێمە نەھاتوە کە رێگا بەھاتنی کوردانی کوردستانی سوریا نەدرێت بێنە ھەرێمی کوردستان وتاوەکو دوێنێش رۆژانە ٢٥٠بۆ٣٠٠کەس دگەنە ھەرێمی کوردستان ،ئەم رێژەیەش کەمی کردوە بەھۆی ھاتنی وەرزی زستان ،بەلام رۆژانە ھاتنی پەنابەرانی بەردەوامە.
محمد حەمۆ گوتیشی،رێژەی پەنابەرانی کوردی کوردستانی سوریا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتوتە ٦٨ھەزار کەس لەم رێژەیەش نزیکەی ٨ھەزاریان گەروانەتەوە شوێنی خۆیان،ئەمەش بەویستی خۆیان بوە نەک ھیچ ھۆکارێکی تر.
سەبارەت بەرەوشی ئاوارەکانی کەمپی دۆمیز حەمۆ گوتی،رەوشی پەنابەرانی کەمپی دۆمیز زۆر باشە تیمێک پێکھاتوە رۆژانە چاودێریان دکات وتەوای پێدوایستیەکانیشیان بۆ دابین کراوە وەکو سۆپە ونەوت ودانانی عەمباری نەوت و کەل وپەلی وەرزی زستان،بەلام لەرۆژانی باران تۆزیک کێشەی ئاویان دەبێ بەھۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانمان ناتوانن سەردانیان بکەن،ئەمەش رێگای ترمان دۆزیتەوە بۆ چارەسەرکردنی.
سەرچاوەکانی ھەوال بەلاویانکردۆتەوە، ھەرێمی کوردستان سنوری خۆی بەروی پەنابەرانی کوردستانی سوریا داخستوە ناھێلێ سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن،ئەمەش بۆتە ھۆێ نیگەرانی لای کوردانی کوردستانی سوریا.
بلندئیراھیم




