٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەھۆی نەدانی کرێی کۆمپانیاکان، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە راگیراوە.

سەرچاوە: KDP.info

بەپێی سەرچاوەکانی ھەوال ،ھەرێمی کوردستان ھەناردەی نەوتی خۆی بە رێگای بۆریە نەوتی کەرکوک_بەندەری جیھانی تورکیا راگرتوە ،بەھۆی نەدانی پارەی کۆمپانیاکانی لەھەرێمی کوردستان کاردکەن،لای خۆیشیەوە راوێژکارێکی وەزارەتی سامانە سورشتیەکان دلێت،ئەگەری ھەیە رایگرتبێت لەبەرئەوەی حکومەتی ناوەند پابەند نەبوە بەو رێکەتنەی کە لەمانگی ٩ئەمسال لەنێوان ھەردوولا کراوە.
د.عەلی بەلۆ راوێژکاری وەزارەتی سامانە سورشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند،ھەر چەندە زانیاری تەواو لەبەردەست دانیە کەوا ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە راگیرابیت،بەلام ئەگەری ھەیە راگیرابیت ،چونکە حکومەتی ناوەند بابەند نیە بەو رێکەتنە ی کە ئەمسال لە مانگی ٩ی ئەمسال لە نێوان ھەرێمی کوردستان وبەغدا کراوە،بۆیە ئەگەری زۆر ھەیە راگیرابیت.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیایی نەوتی باکور بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە،بەھۆی نەدانی کرێی کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێم،دەست ھەلاتدارانی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی نەوتیان بۆ دەرەوە راگرتوە.
ئەو سەرچاوەیە رونیشیکردوتەوە،لە کێلگە نوتیەکانی خورمالە وتەق تەق وتاوکێ کەنەوت دنێردرێتە دەروە راگیراوە.
بری ھەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە لەکێلگەکانی نەوتی خورمالە وتاوکێ وتەق تەق ١٢٠ھەزاربەرمیلە لەرۆژێک دا.
لە١٣/٩/٢٠١٢حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەل حکومەتی بەغدا رێکەوت کە ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ھەزار بەرمیل لەرۆژێکدا رەوانەی دەروە بکات لەبەرامبەردا حکومەتی ناوەند یەک ترلیۆن دینار بەدوو قیست کرێی کۆمپانیاکانی ھەرێم بدات ،قیستی یەکەم ٦٥٠ملیار دیناری داوە بەھەرێمی کوردستان بریاریش بو پێش کۆتای ھاتنی سالی٢٠١٢قیستی دوەم بدات ،بەلام حکومەتی ناوەند تاوەکو ئێستا قیستی دوەمی نەداوە.
لای خۆشیەوە نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق  لەلێدوانێکی تایبەت دا بۆ kdp.info رایگەیاند،لەکۆی١٣ترلیۆن دینار کە لەبودجەی سالی ٢٠١٣عێراق بۆ کۆمپانیاکانی نەوت لەعێراق دانراوە،بەشی ھەرێمی کوردستان تەنھا٧٥٠ملیار دینارە ئەمەش رێژەیێکی زۆر کەمە،چونکە حکومەتی ناوەند٤ترلیۆن و٢٠٠ملیار دیناری کۆمپانیاکانی ھەرێم نەداوە.

 

 

 


بلندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار