نوێنه‌رێكی كورد: هه‌ڵوێستی كورد له پرسه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا یه‌كه و زۆر گرنگه بۆ ناوخۆی خۆمان هه‌ڵوێستمان یه‌ك بێت

ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئاماده‌كردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه، یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان نیشان ده‌دات، باسكردنیشی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ڵوێستی كورد یه‌كه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شتی بچووك جیاوازی هه‌بێت ئه‌وه شتێكی ئاساییه.
حه‌سه‌ن جیهاد گوتیشی: بۆ ناوخۆی خۆمان زۆر گرنگه هه‌ڵوێستمان یه‌ك بێت، شتێكی نامۆ نییه جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌ڵوێستێكی ئاوای نواندبێت، ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كورد یه‌كگرتووه، هه‌ندێك كه‌س پێیان وابوو هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی كۆمار جیاوازه، به باوه‌ڕی من هه‌ڵوێستیان یه‌كه, بۆیه‌ش نیچیرڤان بارزانی باسی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی كردووه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كگرتوون.
ئاماژه‌ی دا: لێدوانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی جیاوازی هه‌یه چونكه شوێنه‌كانیان جیاوازی هه‌یه ئه‌ویان سه‌رۆكی هه‌رێمه و ئه‌میان سه‌رۆكی كۆماره، هه‌ندێ خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ لێدوانی هه‌ردووكیان وه‌كو یه‌ك بێت، ئه‌وه‌ش نابێت، ئه‌گه‌ر تۆزێك جیاوازی له بیروبۆچوونه‌كانیان هه‌بێت ئاساییه، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا هه‌ڵوێستیان جیاواز نه‌بووه.




