دوو کۆمیانیای ئێرانی سزا دەدرێن و فەیلەقی قودسیش دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە

تایبەت بە kdp.info / ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه دووكۆمپانیای ئێرانی لەبەر ناردنی چه‌ك بۆ سوریا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كانه‌وه سزایان به‌سه‌رداسه‌پێندرا و هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ویڵایه‌ته‌یه كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش خۆشحاڵی خۆی لەبەرانبەر هه‌نگاوەکە‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربڕی و سۆزان رایس باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یە‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ی خرانه ناو لیستی ره‌شه‌وه چونکە به‌شێوه‌یه‌كی فراوان چه‌كیان له ئێرانه‌وه بۆ سوریا ناردووه.
لەلایەکی ددیکەشەوە كه‌نه‌دا فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی خسته ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریسته‌كانه‌وه و فیك توز وه‌زیری ئاسایشی گشتی كه‌نه‌دا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریسته‌كانه‌وه كه یاسای تاوانی كه‌نه‌دی دەیگرێته‌وه. لەهەمان کاتدا فیك توز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد فه‌یله‌قی قودس کاری بۆ چه‌كداركردن ومه‌شقپێكردنی سه‌ربازیی به گروپه توندڕۆكانی وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان وحزبوللای لوبنانی و حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی و سه‌ركردایه‌تی گشتی به‌ره‌ی گه‌لی رزگاری فه‌ڵه‌ستین راپەڕاندووە.




