به‌هۆی باران بارین زیانی ماددی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شارى هه‌ولێر كه‌وت

KTV ...
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه له شاری سلێمانی و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و مێرگه‌سۆر و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان وێڕای گه‌یشتنی زیانی ماددی به هاووڵاتییان؛ رێگه‌ی هاتوچۆی نێوان ژماره‌یه‌ك شارۆچكه‌و دێهات په‌كی كه‌وت؛ هه‌روه‌ها تیمه‌كانی فریاگوزاریش له هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
هه‌ر به‌هۆی باران بارینی به‌خۆڕ له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێریش زیانی ماددی به ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گه‌یشت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كرد و به هاوكاری تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌وڵیاندا هاووڵاتیان له كێشه‌كه رزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ژێر پردی سه‌یداوه پێنج ئۆتۆمبێل له ژێر ئاو مابوونه‌وه، به‌لام به هاوكارى تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و پۆلیسی به‌رگری شارستانی و شاره‌وانی یه‌ك توانرا سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ربهێنرێن.
له سنوری شاره‌وانی پێنج نزیك مزگه‌وتی ماجدی، ئاوێكی زۆر كۆببووه وه ده‌چووه نێوماڵه‌كان و كۆنترۆڵ نه‌ده‌كرا، دواتر به‌هاوكاری شاره‌وانی پێنج توانرا ئاوه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت. له گه‌ڕه‌كه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی یه‌ك، زاگرۆس، بێركۆتی نوێ، جوت سایدی به‌حركه، گه‌نج ستی، گه‌ڕه‌كی ژیانه‌وه سه‌رجه‌م تیمه‌كان له ئاماده‌باشیدابوون و توانرا رێگری له ئاوه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته نێوماڵه‌كان.
له‌شه‌قامی 60 مه‌تریش له به‌رده‌م ئاسایشی گشتی و به‌رده‌م یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری، شه‌قامی 100 مه‌تری نزیك چێشتخانه‌ی توده‌ی به‌هۆی گیرانی سه‌ری زێرابه‌كانه‌وه ئاوێكی زۆر كۆببوه‌وه و توانرا چاره‌سه‌ر بكرێت .