٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان مەحمەد تەها : هاوپەیمانی كوردستان لە گەڵ هەر قەوارێكی عێراقی بۆ رزگاركردنی وڵات هاوپەیمانی دەبەستێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر تایبەت بە kdp.info/  شوان مەحمەد تەها پەرلەمنتاری سەر بە هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند: لە پێناو چاكردنەوەی ئاڕاستەی سیاسی و رزگاركردنی عێراق لە هەر كەسێك كە هەوڵ دەدات عێراق بەرەو سیستەمێكی دیكتاتۆری ببات، هاوپەیمانی كوردستانی ئامادەیە لەگەڵ قەوارە و كوتلەكانی عێراق، هاوپەیمانییەتی ببیستێت، لە درێژەی لێدوانەكەیدا  شوان مەحمەد تەها تایبەت بە kdp.info/ گوتیشی: تێڕوانینی هاوپەیمانی كوردستانی نزیكە لە گەڵ بەشێكی زۆری كوتلە سیاسییەكانی عێراق، بۆیەش ئامادەیە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پەیڕەوكردنی سیستەمی دیموكراسی و دوور لە عەقلیەتی تاكڕەوی و دیكتاتۆری لە گەڵ زۆرینەی پێكهاتەكانی عێراق بەبێ‌ جیاوازی هاوپەیمانیەتی ببستێت، لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا پەرلەمنتاری سەر بە هاوپەیمانی كوردستانی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: پەنا بردن بۆ هاوپەیمانیەتیێكی دیاركراو و لەسەر بەرژەوەندی لایەنەکانی دیکە، واتای گەڕانەوەی عێراق بۆ قۆناغی سەرەتایی و دەستپێکردن و تەنگەژەكانی رابردوو دەگەینێت‌ .

هەواڵی پەیوەندیدار