٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كینیا: لەهێرشێكی چەكداریدا 28 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/  سەرچاوەیەكی پۆلیس بە رۆیتەرزی راگەیاند: لەئاكامی هێرشی گروپێكی چەكدارایی كە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گوندێكی ناوچەی دلتا لە كینیا روویدا، 28  كەس كوژران، جێگری بەرێوەبەری پۆلیسی ناوچەی دلتا لە كینیا ئاماژەی کرد كە هێرشێک لە لایەن جوتیارەکانی خێڵی بوكۆمۆ بۆ سەر خێڵی ئۆرما رویداوە و پێشتریش شەڕو پێكدادان لەنێوان ئەو دوو خێڵە روویداوە ، هەروا رۆبرت كیتۆ  رایگەیاند: ئەو هێرشە وەك تۆڵەسەندنەوەیەكی جوتیارانی خێڵی بوكۆمۆ بۆ سەر خێڵی ئۆرما بووە، سەرەتا 150 چەكداری بۆكۆمۆ هێرشەكەیان بۆ سەر گوندێكی ئۆرما دەستپێكردووە و دواتریش بەهۆی  ئەو شەڕەوە 9 لەچەكدارەکانی بۆكۆمۆ و 19 كەسیش لە خێڵی ئۆرما كوژراون. شایەنی باسە بەسەدان كەس بوونەتە قوربانی ئەو شەڕانەی پێشتر كەدەیان ساڵە بەکردەوە لەنێوان هەردوو خێڵی بۆكۆمۆ و ئۆرما  لەكینیا روویانداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار