٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كوتلەی ئەحرار بڕیاری داوە بەلیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بە kdp.info/  ئەندامێكی سەر بە كوتلەی سەدر،  حوسێن عەلوان رایگەیاند مەرج نییە كوتلەكەمان لە گەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی یان لیستێكی دیکە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بكات، بەڵكو  بڕیارمانداوە ئێمە وەك كوتلەی ئەحراری سەر بە سەماحەتی موقتەدا سەدر، بە تەنیاو لە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەین، حوسێن عەلوان بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنبا گوتیشی: كوتلەی ئەحرار پێگەی بەهێزی جەماوەری لە عێراق هەیە، بۆیەش دەخوازێت بەتەنیا لەپرۆسەی داهاتووی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەشداری بكات، بۆ ئێمە وەك كوتلەی سەدر سازانی سیاسی نێو لایەنەكانی عێراق بە بێ‌ كێشە و داخوازی خەڵكی عێراق لەحوكمڕانی وڵات گرنگە، ئەوەی تر ئاساییە كام كوتلە لەگەڵ كامیان دادەبەزێت لە كۆتاییدا عەلوان گوتیشی، كوتلەی ئەحرار بەدڵنیایی بە تەنیا و دوور لە لیستەكانی تر لەپرۆسەی داهاتوو بەشدار دەبێت. جێگای ئاماژەدانە لە 20 ی نیسانی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دەست پێدەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار