ڤیزەی چینی بۆ هاووڵاتیانی عێراق و گەشتكردنی راستەوخۆ

تایبەت بە kdp.info/ وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ هۆشیار زێباری بەشداری لە كردنەوەی بەشێكی تازەی كونسڵگەری لە بالیۆزخانەی چین لە بەغدا كرد بۆ راییكردنی كاری هاووڵاتییان و پێدانی ڤیزە و گەشتی راستەوخۆ بۆ چین، لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە: دوێنێ پێنجشەممە هۆشیار زێباری بەشداری لە رێورەسمی كردنەوەی ئەو بەشە تازەیەی باڵیۆَزخانەی چین لە بەغدا کرد، كە كارەكانی بریتی دەبێت لە پێدانی ڤیزەی چینی بە هاووڵاتیانی عێراق و گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە، بەیاننامەكە ئاماژەی داوە كە ئەم هەنگاوەی پەكین پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان عێراق و چین بەهێزتر دەكات. لە كاتێكدا تاکو ئێستا هاووڵاتیانی عێراق ناچار بوون، بۆ بەدەستهێنانی ڤیزەی چینی، سەردانی وڵاتە دراوسێکان بكەن. شایەنی باسە لەساڵی 2003 ەوە چین پێدانی ڤیزەی بەهاووڵَاتیان لەنێو عێراق قەدەغەكردبوو.




