بەپەلە .. پێنج لە پاسەوانەكانی رافع عسیاوی دەسگیردەكرێن و بارودۆخی ئەمنی بەغداش توند دەكرێت

سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند كە چەند پاسەوانێكی وەزیری دارایی عێراق دەسگیركراون و بارودۆخی ئەمنی بەغداش توند كراوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بەkdp.info ڕایگەیاند ئەم شەو 21/12/2012 هێزێكی ئەمنی عێراق هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق و بەرپرس و پێنج لە پاسەوانەكانی ناوبراو دەسگیركراون.
هەر سەبارەت بەم رووداوانە سەرچاوەیەك بە ئاژانسی" بەغداد دولیە" ڕایگەیاندووە كە هۆكاری دەسگیركردنەكە پەیوەندی بە کاری تیرۆرەوە هەیە ، لەهەمان کاتیشدا . بارودۆخی ئەمنی بەغدا توند كراوەتەوە و پشكنینی ورد لە بازگەكان دەستی پێكردووە.
كارزان هەورامی




