عێراقی: له‌حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی مالكی نه‌گۆڕێت هه‌نگاوی ده‌ستوری بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌گرینه‌به‌ر

ئه‌ندامێكی لیستی عێراقیه رایگه‌یاند: له حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌گۆڕێت, لیستی عێراقیه هه‌موو هه‌نگاوێكی ده‌ستوری ده‌گرێته‌به‌ر له‌وانه وه‌كو واژوو كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كێشانه‌وه‌ی متمانه له مالكی.
لیقا مه‌هدی وه‌ردی, وتیشی: ئاخاوتنه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی, ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر و نه‌جه‌فه‌وه نییه, جێگه‌ی قه‌بول نییه, روونیشیكرده‌وه, ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه له ئیراده‌ی گه‌لی عێراق هه‌ڵقوڵاوه,چونكه ئه‌و قه‌وارانه نوێنه‌ریان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه.
ئاماژه‌یدا: هیوادارم, هاوپه‌یمانی نیشتمانی وه‌ڵامی مۆڵه‌ته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌جه‌ف بداته‌وه به گۆڕینی نوری مالكی, له كاتێكدا ئه‌گه‌ر لانه‌برێت, ئه‌وا هه‌نگاوی ده‌ستوری دیكه ده‌گرینه‌به‌ر وه‌كو كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ لێپرسینه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مالكی, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویستی به كات هه‌یه.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجه‌یفی ئاشكرای كرد, كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گه‌شتوونه‌ته ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ گۆڕینی سه‌رۆكی وه‌زیران




