٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕۆژنامەی "كریستیان ساینس مونیتور" شەڕی سوریا دەگوازرێتەوە بۆ عێراق

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی ئاماژە بەوە دەكات بارودۆخی سوریا گە یشتۆتە ئاستێك حكوومەتی عێراق دەبێت خوێندنەوەیەكی تازە بۆ بارودۆخی ئەو وڵاتە بكات, چونكە بە هاتنە سەر دەسەڵاتی سونەكانی ئەو وڵاتە مەترسی بۆ سەر حكوومەتی شیعەی عێراق دروست دەبێت.

ڕۆژنامەی "كریستیان ساینس مونیتور" ئەمەریكی ئەمشەو 21/12/2012 لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە توند بوونی شەڕی سوریا و بەشداری وڵاتانی هەرێمی لە هاوكێشەكەدا وادەكات حكوومەتی عێراقی بێتە دەنگ و نەتوانێت بێلایەنی بپارێزێت ئەو ڕۆژنامە دەڵێت "ئەگەر هاتوو سونەكانی سوریا هاتنە سەر دەسەڵات لەگەڵ شیعەكانی عێراق ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و شەڕی سوریا دەگوازرێتەوە بۆ عێراق".

ئەو ڕۆژنامە ئەوە دەخاتەڕوو كە دەسەڵاتی ئێستای عێراق لە ڕووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد دەترسێت، چونكە هاوكێشەی شیعی بە نەمانی بەشار ئەسەد تێكدەچێت.

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار