٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر باندێكی بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەركان دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/فەرسەت دۆلەمەڕی بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە لێدوانێكی تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هێزەكانی ئاسایش باندێكی شەش كەسیان دەستگیركرد كە بازرگانیان بە ماددەی هۆشبەر دەكرد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان راشیگەیاند كە هێزەكانیان دەستیان بەسەر نیو كیلۆ تریاك گرتووە و بەپێ ماددەی چواری سزادانی عێراقیش پەڕاوی دادگا بۆ كەسە دەستگیركراوەكان دەكرێتەوە. شایەنی باسە چەند رۆژێك بەر لەئێستاش لە شاری سلێمانیش باندێكی بازرگانیكردن بەماددەهۆشبەركان دەستگیر كران.

هەواڵی پەیوەندیدار