سه‌رۆك بارزانی : پره‌نسیپی سازان بكرێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ پێكه‌وه ژیانی سیاسی

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 20/12/2012 مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین و به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه بۆ باسكردنی ئه‌و گرفته‌ی كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤـ له ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا روویداوه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان دیدوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و گرفته خسته‌ڕوو و دواتریش سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان روونیانكرده‌وه كه كاندیدكردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به پێی یاسای ده‌سته‌كه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه و ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆ پۆسته‌كه‌ش كاندید ده‌كرێ ناوه‌كه‌ی ده‌خرێته ده‌نگدانی په‌رله‌مانه‌وه .
سه‌رۆك بارزانی وێرای ته‌ئكیدكردن له سه‌ر رۆڵی گرنگی په‌رله‌مان ، له بایه‌خی پێكه‌وه كاركردنی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان دواو داوایكرد كه پره‌نسیپی سازان بكرێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ پێكه‌وه ژیانی سیاسی و ئالیهتێكیش بدۆزرێته‌وه بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه دێنه پێش په‌رله‌مان و به روحیهتێكیش كۆتایی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه بهێنرێ كه خه‌ڵكی كوردستان پێی دڵخۆش بێت و دووپاتیشیكرده‌وه كه ته‌بایی و یه‌كڕیزی له‌م قۆناخه‌دا پێویستن بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و كارێك نه‌كرێ كه ناحه‌زان سوودی لێ وه‌رگرن .
ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌بێ پێكه‌وه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان بكه‌ن ، چونكه به‌رپرسیارێتیه‌كه هاوبه‌شه ، به‌شێكیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و ئه‌ویتریان له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنه و پره‌نسیپی ته‌وافوقیش باشترین پره‌نسیپه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و ته‌وافوقه‌ش ناكرێ له سه‌ر پێوه‌ری ئه‌م یان ئه‌و بێت ، به‌ڵكو ده‌كرێت هه‌ر لایه‌ك ته‌نازول له هه‌ندێ ئه‌و پێوه‌ره‌ی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دوولا بگه‌نه ئه‌و ته‌وافوقه‌ی كه مه‌به‌ستیانه . گرنگ هه‌ر دوولا ده‌بێ باوه‌ڕیان به یه‌كتر هه‌بێ و گوێش له یه‌كتر بگرن چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ك به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌ویتر بكات ئه‌وه هیچ لایه‌ك له‌و دوو لایه‌نه ناگاته ئه‌نجام.
ئۆپۆزسیۆن ده‌بێ ئاوێنه بێت بۆ ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی پێ نیشان بدات ، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه‌ش نا كه هه‌موو شتێك به كه‌موكوڕی بزانێت .
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كۆتایی به گرفته‌كه بهێنرێ و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بده‌ن بۆ دانانی ئالیه‌تێك سه‌باره‌ت به ته‌وافوقاتی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه .




