رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور: ساڵی 2012 خوێناویترین ساڵی رۆژنامەنووسان بوو

تایبەت بە kdp.info/بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی بێسنووری رۆژنامەنووسان و لیژنەی بەرگریكار لە رۆژنامەنووسان: ساڵی 2012 پڕ خوێناویترین ساڵ بۆ رۆژنامەنووسان بووە، زانیارییەكانی ئەو دوو رێكخراوە كە لەراپۆتی ساڵانەیان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویان كردۆتەوە، تێدا ئاماژەیان داوە: كە 130 رۆژنامەنووس و هەواڵنێر لە سەرتاسەری جیهان كوژراون و لەسەرەتای ئەم ساڵیش 88 رۆژنامەنووس و 47 هەواڵنێر لە چوارچێوەی راپەڕاندنی كارەكانیان كوژراون، لەو بەیاننامەیەدا، هەروەها ئاماژە دراوە كە ساڵی 2012 زۆرترین كوژراو لە سووریا و سۆمال و پاكستان بووە، بۆیەش بە پڕ خوێناویترین ساڵ بۆ رۆژنامەنووسان هەژماركراوە، لای خۆشییەوە میشائیل ریدیسكە گوتەبێژی رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێسنوور لە بەرلین رایگەیاند: تەنگەژەی ئێستای سووریا و تووندوتیژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە پاكستان و شەڕی ئەهلی سۆماڵ ئەمانە هەمووی بونەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی كوشتنی رۆژنامەنووسان لە جیهاندا.




