٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەولێر لەكۆی 13 هەزار كەس تەنها 500 كەس ناویان لە بنكەكانی تۆماری دەنگدەران تۆماركردووە

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر/ تایبەت بە kdp.info / لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژێك ماوە بۆ كۆتایهاتن بە تۆمارکردنی ناوی ئاورەکان لە بنكەكانی تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، کەچی تاوەكو ئێستا رێژەی ئەو هاووڵاتیانەی سەردانی ئەو بنكانەیان كردووە بۆ تۆماركردنی ناویان  و لەم رێگەیەوەش مافی  بەشداریكرن لەو هەڵبژاردنە مسۆگەر دەکەن، رێژەکە  لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان زۆر كەمەو بەپێی  ئەو زانیاریانەی دەست  kdp.info  کەوتوون رێژەی ئەو هاووڵاتیانەی کە تا ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە كە خۆیان ناونووس كردووە بۆ ئەوهەڵبژاردنە لە  لەبنكەكانی شاری هەولێر لە %26  تێپەڕناكات.

 لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ kdp.info  هەندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گوتی " لە شاری هەولێر 7 بنكەی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەو هاووڵاتیانە كراوەتەوە كە  راگوێزراون یاخود ئاوارەی ئەو شارە  بوونە  لەدوای 9-4-2003 لە شاری هەولێر نیشتەجێبوونە و پرۆسەی ناو تۆماركردن لە 9 ی ئەم مانگە دەستی پێكردووەو لە 28 ی ئەم مانگەش كۆتایی پێدێت، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت رێژەی  سەردانی كردنی هاووڵاتیان زۆر كەمە بەمەبەستی هاندانی هاووڵاتیان بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان ئێمە  چەند هەڵمەتێكمان ئەنجامداوە.

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان گوتیشی " ئەم هەڵبژاردنە وەكو هەڵبژاردنەكانی پێشووتر نییە، بەڵكو هەر كەسێك كە ئەو هەڵبژاردنە دەیگرێـتەوە  دەبێت سەرلەنوێ ناوی خۆی تۆماربكاتەوە و بەپێی ئەو داتایانەی لەبەر دەستی ئێمەیە لە کۆی 13 هەزار هاووڵاتی كە لەسنوری هەولێر ئەو هەڵبژاردنە دەیانگرێتەوە، تەنها 500 كەس ناوی خۆیان نووسیوەو ئەمەش رێژەیەكی زۆر كەمە.

بڕوا بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار