بەنگلادیش.. 112 كەس لەئاكامی سوتانی كارگەیەكی جل و بەرگ گیانیان لەدەست دا

تایبەت بە kdp.info/ لە ناوچەیەكی دەكای پایتەختی بەنگلادیش ئاگر بەربوون لە كارگەیەكی جل و بەرگ روویدا و بەهۆیەوە 112 كرێكاری ئەو كارگەیە گیانیان لەدەست دا، سەرچاوەكانی هەواڵ لەدەكای پایتەخت رایانگەیاند: ئاگری كارگەكە ئەوەندە بەهێز بووە لە ئاكامدا زۆربەی كەلوپەل و كرێكارەكانی ئەو كارگەیەی سووتاندووە و ئاگرەكەش بەیەكێك لە دژوارترین رووداوەكانی سوتان لەو چەند ساڵەی رابردوودا لە بەنگلادیش هەژمار دەكرێت، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشداوە: كە ئاگرەكە زۆر زوو پەرش و بڵاوبووە و نەتوانراوە هاریكاری ئەو كرێكارانە بكرێت، كە لە كارگەكە گیریان خواردبوو، بۆیەش لەگەڵ دروستبوونی رووداوەكە شەڕ لە نێوان كەسوكاری قوربانیان و پۆلیس دروست بوو ، شایەنی باسە كارگەكە لە نیتشینتابووری سافار نزیك لە دەكایە و سەر بەكۆمپانیای بازینی مۆدەی بەنگلادیشە.




