حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی دادگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه

له‌درێژه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به بڕیارێكی نهێنی و به ئیمزای عه‌دنان ئه‌سه‌دی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، بڕیاری دا دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به نووسراوێكی نهێنی كه ئیمزای عه‌دنان ئه‌سه‌دی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێره كراوه، بڕیاری داخستنی ئه‌و دادگایه ده‌ركراوه.
لیوا محێدین محه‌مه‌د سه‌رۆكی دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له ناكاو بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆمان به‌ده‌ست گه‌شت كه دادگاكه‌ی ئێمه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
لیوا محێدین وتی: "ئه‌و بڕیاره به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدانییه و به‌پێچه‌وانه‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هیچ هۆیه‌ك نییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و دادگایه و بێ لێكۆڵینه‌وه بڕیاره‌كه ده‌ركراوه.
ئاشكراشیكرد كه به‌پێی ئه‌و بڕیاره له‌مه‌ودوا مه‌سه‌له‌كانی پاسه‌وانی سنوور و پۆلیسی گومركی كوردستان ئیحاله‌ی دادگای هێزه‌كانی ناوخۆی دوو له شاری موسڵ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش كارێكی گرانه و ناكرێت كارمه‌ندێك له شاره‌كانی كوردستانه‌وه بچێته موسڵ.
سه‌رۆكی دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بیانویستایه دادگاكه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه پێشتر هه‌ڵیانده‌وه‌شانده‌وه و به‌بڕوای من ئه‌و بڕیاره په‌یوه‌ندی به بارودۆخی سیاسی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه هه‌یه.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه وه‌كیل وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ناوچه‌ی یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی نییه.
له‌وباره‌یه‌وه شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "ئه‌و داخستنه مه‌رامێكی
سیاسی له‌پشته"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 100 هه‌زار پاسه‌وانی هه‌رێم هه‌یه و هه‌ر كێشه‌یه‌كی ئه‌و هێزانه هه‌بێت له‌و دادگایه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ته‌ها ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه وه‌ك په‌رله‌مانتارانی كورد له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌و بڕیاره بێده‌نگ نابن.
روونیشیكرده‌وه كه عه‌دنان ئه‌سه‌دی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا جێبه‌جێ ده‌كات نه‌ك بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له 10ی ئازاری 2008ه‌وه به‌پێی ماده‌ی 28ی ئسوڵی موحاكه‌ماتی جه‌زائی ژماره 17، پێنج دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له شاره جیاوازه‌كانی عیراق دامه‌زران كه یه‌كێكیان له هه‌ولێره و ئه‌وانی تر له له شاره‌كانی موسڵ و به‌غدا و كوت و به‌سره‌ن




