پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان گەیشتە پەرلەمان

تایبهت به kdp.info/ ئەمڕۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیهکی فەرمی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013ی ھەرێمی کوردستانی رەوانەی پەرلەمان کرد.
لەمبارەیەوە خورشید ئەحمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی2013ی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی فەرمی گەیشتە پەرلەمان، چاوەڕوان دهکرێ سەرۆکایەتی پەرلەمان بودجەكه روانەی لیژنەی دارایی وئابوری و لیژنەکانی تری پەیوەندیدار بکات، بۆ ئهوەی سەرنج و تێبینی خۆیانی لەسەر بدەن و لەماوەی ٣٠رۆژ دا لیژنەی دارایی وئابوری راپۆرتێکی تێروتەسەل ئامادە بکا.
خورشید ئەحمەد گوتیشی: دوای ئەوەی لیژنەی دارایی و ئابوری راپۆرتی خۆی دهنووسێت رەوانە سەرۆکایەتی پەرلەمانی دهکات، بۆ ئەوەی راپۆرتی لیژنەی دارایی و پڕۆژە یاسای بودجە بخاتە بەرنامەی کارو گفتوگۆی لەسەر بکرێ و پەسەند بکرێ.
بلندئیبراھیم




