٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی رووداوەكەی بەنغازی، چوارەم بەرپرس لە ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەستی لەكار كێشایەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/هەردوو تەلەفزیۆنی CBS – CCN) ) ئەمەریكی لە سەرچاوەیەكی ئیدارەی وڵاتەكەی هەواڵێکی نوێیان دەربارەی وازهێنانی بەرپرسێکی دیکە گواستەوە، كە پاش ئەوەی 3 بەرپرس لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەستیان لەكار كێشایەوە، ئەمڕۆش ئیریك بوزویل سەرۆكی نووسینگەی ئەمنی دیبلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوە دەستی لە كاركێشایەوە. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە پاش ئەو راپۆرتەی تێدا بوونی كەموكوڕی ئەمنی لە كونسڵخانەی ئەمەریكا لە بەنغازی سەڵمیندراوە، ئەو بەرپرسانە خۆیان بە بەرپرسیار زانییوە و بۆیەش دەستیان لەكاركێشاوەتەوە. لای خۆشییەوە سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئیلینا روس لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێلاری كلینتۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لیژنەیەكی بێلایەنی بۆ بە دواداچوون لەسەر ئەم دۆسیەیە پێكهێناوە و چاوەڕوان دەكرێت بێجگە لەو سێ بەرپسە، رەنگە بەرپرسەکانی دیکەش كە کەمتەرخەمیان نواندووە، دەست لەكار بكێشنەوە، شایەنی باسە لە 11 ئەیلولی رابردوو، ئیسلامییە توندڕەوەكان هێرشیان كردە سەر كونسڵخانەی ئەمەریكا لە شاری بەنغازی و تێیدا باڵیۆزی ئەمەریكا و سێ كەسی دیكەیان كوشت.

هەواڵی پەیوەندیدار