٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تانیا: ئەمەریكا سیاسەتی تەماشاكردن لە عێراقدا پەیڕەو دەكات

سەرچاوە: KDP.info

شارەزایەك لە بواری دەرەوە ئاماژە بەوە دەكات دوای هەڵبژاردنەوەی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا سیاسەتی ئەو بەرانبەر كاروباری سیاسی عێراق گۆڕاوە .
دەربارەی دووركەوتنەوەی ئەمەریكا لە كێشەكانی ناو عێراق، تانیا تەڵعەت  شارەزا لە كاروباری سیاسەتی ستراتیژیی دەرەوە و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لێژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بە kdp.info ی ڕاگەیاند دوای هەڵبژاردنەوەی حزبی دیموكراتەكان لەلایەن گەلی ئەمەریكاوە،  ئێستا ئەو حزبە سیاسەتێكی تایبەت پەیڕەو دەكات، ئەویش زیاتر بایەخدانە بە سیاسەتی ناوخۆ و گوتی "لە گوتارەكەی ئۆباماش ئەوە دەركەوت كە ئەو وڵاتە دەیەوێت سیاسەتی ناوخۆ پەرە پێبدات لە جێگای سیاسەتی دەرەوە، خاڵی دووەم هۆكاری دوورە پەرێزی ئەمەریكا ئەوەیە كە ئێستا بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆز بووە، بۆیە ئەمەریكا نایەوێت لەو كێشانە نزیك بێتەوە. هەر ئەوەشە وای كردووە كە ئێستا ئەمەریكا خۆی لە گرفتەكانی ناوعێراق نادات، بەڵگەش لەسەر ئەوە دوورە پەرێزی جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمەریكایە لە كاروباری سیاسی عێراق". گوتیشی " ئەمەریكا سیاسەتی تەماشاكردن لە عێراق پەیڕەوی دەكات".

 

 

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار