٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بوخاری عەبدوڵا : سەرۆك بارزانی لە هێوركردنەوە بارودۆخی عێراق سەركەوتوو بووە

سەرچاوە: KDP.info

چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوە دەكات سەرۆك بارزانی زۆر سەركەوتوو بووە لە هێوركردنەوەی بارودۆخی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان بە گەڕانەوە بۆ دەستور، ئەمەش دەخاتەڕوو كە بارزانی هاوسەنگی سیاسی عێراقی ڕاگرتووە.
بوخاری عەبدوڵا چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین لە لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند لە سەرەتای بنیاد نانەوەی عێراق سەرۆك بارزانی ڕۆڵی كاریگەری هەبووە چ لە چەسپاندنی دەستوری عێراق و چ لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و گوتی  "هەمیشە سەرۆك بارزانی پاڵپشتی ئەو هێزە سیاسیانەی كردووە كە دیموكراتین لە عێراقدا، هەروەها  قەڵغانێك بووە بۆ بەرگریكردن لە دیموكراسیەتی عێراق هەرلەو پێناوە، لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی وڵات،  پابەندنی خۆی دەربڕیوە بە ڕاگرتنی هێرشی ڕاگەیاندنی لە نێوان لایەنەكان و پشگیریكردنی سەرۆك كۆماری عێراق ".
ئەوەشی خستەڕوو كەبارزانی كار دەكات بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی سیاسی لە عێراقدا و گوتیشی "گەڕانەوە بۆ دەستوری عێراق یەكێكە لە ڕەمزەکانی ئەو قسانەی بارزانی  بەردەوام دەریدەبڕێت و ئێمەش پشگیری لەو هەڵوێستانەی دەكەین".

هەواڵی پەیوەندیدار