له‌دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژناندا راپۆرتێك له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كان خرایه‌ڕوو

كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد درێژه‌ی هه‌یه و له‌دووه‌م رۆژی‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پرسی ژنان له‌هه‌رچوار پارچه كرا و بڕیاریشه له ڕۆژی كۆتایی جگه له ده‌ركردنی به‌لاغی كۆتایی، ده‌نگ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمیته‌ی هاوبه‌شی ژنان بدرێت.
كورده عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ژنان و ئه‌ندامی كۆنفرانس به خه‌ندانی راگه‌یاند: دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد تایبه‌ت بوو به مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
كورده وتی: "له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له رێگای نوێنه‌رێكه‌وه ئاماژه‌ی به بارودۆخ و توندوتیژییه‌كانی دژ به ژنان كرد، ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توندوتیژی دژ به ژنان بابه‌تی خۆمان پێشكه‌شكرد و له وتارێكدا ئامارێكی توندوتیژی دژ به ژنانمان خسته‌ڕوو".
وتیشی: "هه‌رله‌میانه‌ی وتاره‌كه‌ماندا ئاماژه‌مان به‌و توندوتیژانه‌ش كرد كه له پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كرێن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئامار و داموده‌زگای تایبه‌ت به‌و بواره ئاماره‌كان راست و دروست نین".
بڕیاریشه سبه‌ینێ له دوا رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا ستراتیجی كاری ژنانی كورد ده‌ستنیشان بكرێ، هاوكات ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یڕه‌وه بدرێ كه بۆ پێكێنانی كۆمیته‌ی ژنانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ئاماده‌كراوه.
دوێنێ به به‌شداری 186ئه‌ندام له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان دووه‌م كۆنفرانسی ژنانی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی كورد له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، كه پێشتر یه‌كه‌م كۆنفرانس دووساڵ پێش ئێستا له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان ئه‌نجام درابوو




