سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك : بڕی 12 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوارەكانی سوریا تەرخان كراوە

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ئاماژە بەوە دەكات كە بەردەوام دەبن لە هاوكاری كردنی ئاوارەكانی كوردستانی ڕۆژ ئاوا و لەو بارەوە ئامادەكاری پێویست ئەنجام دراوە.
فازڵ عومەر سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بە kdp.info ڕاگەیاند كە بڕی 12 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوارەكانی ڕۆژ ئاوای كوردستان تەرخان كراوە گوتی " ئەو بڕە تەنیا پارە بووە، لە كاتێكدا پارێزگای دهۆك بەردەوام دەبێت لە دابین كردنی خۆراك بۆ هاووڵاتیانی كوردەكانی ڕۆژ ئاوای كوردستان كە لە پارێزدای دهۆك نیشتە جێ بوون ".
گوتیشی " لە ئێستادا داوامان كردووە كە خەزێنەیەك بۆ خۆراكی ئەو هاووڵاتیانە بكرێتەوە بۆ ئەوەی دوور بێت لە تێك چوونی ئاو هەوا".
كارزان هةورامى




