سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەی گەندەڵی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا كۆدەبێتەوە

تایبەت بە kdp.info/ بەمەبەستی بنەبڕكردنی گەندەڵی سەرۆكی دەستەی نەزاهەی عێراق و باڵیۆزی ئەمەریكا كۆدەبنەوە، ئەوەش بەمەبەستی هاوكاری و كردن و هەماهەنگی كردنی نێودەوڵەتی هەردوولا وڵات .
لە بەیان نامەیەكدا دەستەی نەزاهەی عێراق بڵاوی كردۆتەوە كە "عەلا جەواد حەمید" سەرۆكی دەستە و "جیمس نایت" باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبوونەوە یەكیان ئەنجام داوە لە چوار چێوەی ڕێكەوتنی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی كە لەساڵی 2007 بەپێی ماددەی 35 ی وەزارەتی دەرەوەی عێراق .
بەپێی ئەوبەیان نامەیە كە دەستەی بڵاوی كردۆتەوە، هەردوولا ڕێكەوتون لەسەر ئەوەی كە دەبێت گەندەڵی لە عێراق بن بڕبكرێت .
كارزان هەورامی




