لە %10 ی مووچەی بەرێوەبەرە گشتیەکان دەبڕدرێت و دەدرێت بە تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە

هەولێر/تایبەت بە kdp.info/ لە ماوەی رابردوودا پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسای سنودوقی کۆمەکردنی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرد و ئێستا ئەرکەکە کەوتۆتە سەر چەند لایەنێکی پەیوەندیدار هەروەک لەیاساکەدا هاتووە بەمەبەستی کۆمەککردنی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوونە.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایە د. خاڵس قادر وتەبێژی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ kdp.info وتی" ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی یەکێکین لەو لایەنانەی کە ئەرکی کۆمەکردنی ئەو سندوقەمان پێدراوە لەپاڵ کۆمەلێک لایەنی پەیوەندیداری تر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێستا سەرقاڵی کارکردنین لەمبارەیەوە و کە بریتیە لە توندترکردنی رێوشوێنەکانی پێبژاردنی ئەو سەرپێچیانەی کە دەچنە چوارچێوەی یاسای قەدەغەکردنی جگەرە کێشان.
وتیشی" جگە لە پارەی پێبژاردنەکان ئێستا کار لەسەر دابینکردنی حیسابێک دەکەین بۆ کۆکردنەوەی ئەو لە %10 یەی کە لە مووچەی بەرێوەبەرە گشتیەکان دەبڕدرێت و دەدرێت بەو سندوقەو جگە لە ئەوەش سەقاڵی هەماهەنگین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەو یاسا گرنگە سەربخەین.
بڕوا بەرزنجی




