رەنگە پێش ساڵی نوێ، دوا قۆناغی ناوی دامەزراوەکانی هەولێر رابگەیەنرێت

هەولێر/تایبەت بە kdp.info/ بەرێوبەری ئاماری ھەولێر ڕایدەگەێنێت: کارکردن لە دوا قۆناغی ناوی دامەزراندن بەردەوامەو رەنگە لە چەند رۆژی داھاتوو تەواو بێت و رایبگەینین.
حوسێن کاکل بەرێوەبەری ئاماری ھەولێر بەkdp.info ی راگەیاند: بەردەوام لەکارداین بۆ ئەوەی بتوانن لە چەند رۆژی داھاتودا ناوی دوا قۆناغی دامەزراندن لەشاری ھەولێر رابگەێنین،
گوتیشی پێشبینی دەکەم، پێش سەری ساڵی نوێ ناوەکان ڕابگەێنین. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ناوانەی ماون رایبگەینن، خاوەن بڕوانامەی دواناوەندی و ناوەندی وسەرەتایی و بێ بڕوانامەکانن، کە ژمارەیان 1126 کەسە.
جێگای باسە تەنها لەشاری ھەولێر 96ھەزار فۆرم پڕکراوەتەوە و لەبەرامبەردا تەنھا 4200 کەس دادەمەزرێن.
بڵند ئیبراھیم




