سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو تاریق ئیبراهیم شه‌ریف كرد

به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو تاریق ئیبراهیم شه‌ریف كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
خانه‌واده‌ى به‌رێزى خوالێى خۆشبێت
تاریق ئیبراهیم شه‌ریف
سڵاوى خواتان لێ بێت
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس خوالێى خۆشبێت تاریق ئیبراهیم شه‌ریف_م پێگه‌یشت. كاكه تاریق خاوه‌ن خامه‌یه‌كى دیار و خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى به‌پێزه ، بۆیه كۆچكردنى خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان .
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى گه‌رمى خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و له ناخى دڵیشه‌وه هاوخه‌مى خۆم به ئێوه و گشت نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان راده‌گه‌یه‌نم .
خۆتان خۆشبن و هیوادارم له خواى گه‌وره خوالێى خۆشبێت به‌ر ره‌حمه‌تى خۆى بخات و سه‌بوورى و دڵنه‌واییش ببه‌خشێته هه‌موو لایه‌ك و له كۆست و خه‌مان به دوورتان بگرێت .
انالله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2012/5/23




