٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جوندیانی: سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌گوازرێته‌وه‌ ناوه‌ندێكی پزیشكی پێشكه‌وتووی ئه‌ڵمانیا

سەرچاوە: KDP.info

ته‌ندروستی‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق  جێگیره‌ و بڕیاریشه‌ ئەمرۆ‌ بگوازرێته‌وە ناوه‌ندێكی پزیشكی پێشكه‌وتووی ئه‌ڵمانیا بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ری زۆرتر.

ئازاد جوندیانی وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكدا كه‌"PUKmedia" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند: تیمی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌غدا، زنجیره‌یه‌ك پشكنینی پێویستیان بۆ سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام داوه‌.

جوندیانی وتی‌: "هاوڕای تیمی پزیشكانی عێراق، تیمی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا جه‌ختیان له‌ جێگیری و باشتربوونی باری ته‌ندروستی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باش و كاریگه‌ری ئیجابی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی تائێستا بۆی كراوه‌، كرده‌وه‌".

وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "دوای ئه‌وه‌ی تیمی پزیشكانی ئه‌ڵمانیا و تیمی پزیشكانی عیراق له‌ جێگیری باری ته‌ندروستی سه‌رۆك دڵنیابوونه‌ته‌وه‌، بڕیار وایه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئەمرۆ‌ پێنج شه‌ممه‌ 2012/12/20، سه‌رۆك تاڵه‌بانی بگوازرێته‌وه‌ ناوه‌ندێكی پزیشكی پێشكه‌وتووی ئه‌و وڵاته‌، بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ری زۆرتر".

هەواڵی پەیوەندیدار