٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی گروپی کەم ئەندامانی مانگرتوو لەگەلَ وتەبێژی حکوومەت کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە بەیانی گروپی کەم ئەندامانی مانگرتوو لەگەڵ وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران کۆببنەوە، بۆ تاوتوێکردنی  داواکاریەکانیان، لای خۆشییەوە وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، ئامادەن پێشوازیان لێبکەن وگوێ لەداواکاریەکانیان بگرن.

لەمبارەیەوە ئاری مەحمەد وتەبێژی گروپی  کەم ئەندامانی مانگرتوو لەلێدوانێکی تایبەتدا بە  kdp.infoرایگەیاند، ئەمڕۆ نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی ئەوانی کردووە و بەیاداشتێک داواکاری خۆیان پێشکەشی ئەم نوێنەرە کرد و بڕیاریشە بەیانی لەگەڵ وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بۆ ھەمان مەبەست.

ئاری محمد گوتیشی، ماوەی دوو رۆژە لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران دەستیان کردووە بەمانگرتن و بەردەوام دەبن تاوەکو وەڵامیان دەدرێتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە وتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی لەلێدوانێکی تایبەدا بۆkdp.infoرایگەیاند، ئەمڕۆ گروپی کەم ئەندامانی مانگرتوو لەگەڵ وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەتەوە ویاداشتێکیان ئامادەکردووە و بڕیاریشە بەیانی سەردانی ئەنجوومەنی وەزیران بکەن وئەوانیش ئامادەن گوێ لەداواکارییەکانیان بگرن و پێشوازیان لێبکەن.

پێشتریش جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و منداڵ و خێزان تارا ئەسعەدی لە لێدوانێکی بۆkdp.infoرایگەیاند، پێویستە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری کەم ئەندامان یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان ھەوار بکرێتەوە ولەھەولی جدیش دان بۆ ئەوەی بەزوترین کات ئەم یاسایە لەپەرلەمان ھەموار بکرێتەوەو داواکاری کەم ئەندامانیش تیایدا جێگیر بکرێت.

بڵندئیبراھیم

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار