كه‌مئه‌ندامه مانگرتووه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوازرانه‌وه

عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدوڵخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند كه پاش هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بە مەبەستی چارەكردنی كێشە و داواكارییەكانی كەمئەندامە مانگرتووەكان كه ژماره‌یان 12 كه‌سه، به ڕێزه‌وه سەرجەمیان بۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوازرانه‌وه.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت هه‌روه‌ها گوتیشی: "كه‌مئه‌ندامه مانگرتووه‌كان ئێستا له دیوانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتین بە مەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواكارییەكانیان و چارەكردنی كێشه‌كانیان."
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕوونیشی كرده‌وه: "له هه‌ندێك میدیادا باس له‌وه كراوه كه گوایه كه‌مئه‌ندامه مانگرتووه‌كان به زۆری بۆ شوێنێكی نادیار گوازرابنه‌وه، به هه‌موو جۆرێك ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و له راستییه‌وه دوورن."




