مالیكی دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ حارس زاری و چەند لایەنێكی دیكهی سووننە مەزهەب ئاسایی بكاتەوە

تایبەت بە kdp.info/ ئەمرۆ لە بەغدا راوێژكارێكی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زۆربەی ئەو كەسانەی كە مالیكی دەخوازێت ئێستا لەگەڵیان ئاشتبێتەوە، ئەو كەسانەن كە رۆڵی نیشتمان پەروەرییان هەبووە لەدژی داگیركەران و بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی سووریاش هەنووكە لە لوبنان و توركیا و عومان ژیان بەسەر دەبەن، عامر خوزاعی لەدرێژەی لێدوانەكەیدا:هەروەها گوتی: مالیكی لەگەڵ راوێژكارانی حارس زاری سەرۆكی دەستەی زانایانی موسڵمانی سوننە و كەتیبەكانی بیستی تشرین كۆبۆتەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش بێنە نێو پرۆژەی ئاشتەوایی نیشتمانی لە عێراق، راوێژكارەكەی مالیكی گەشبینی خۆشی نیشاندا، لەگەڕانەوەی حارس زاری و چەند كەسایەتییەكی دیكەی وڵات بۆ عێراق، گوتیشی: پرۆژەی ئاشتەوایی نیشتمانی دەرفەتێكی لەبارە بۆ گەڕانەوی ئەو كەسانەی كە پێشتر لە پێناو عێراق لە دژی داگیركەران شەریان كرد.




