٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بەسەر 40 پارچە شوێنەواری كۆن دەگیرێت، پێش ئاودیوکردنی بۆ دەرەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە  kdp.info  / دەسەڵاتدارانی عێراق توانیان دەست بەسەر 40 پارچە شوێنەواری كۆنی میژووییدا بگرن، كە رفێنەرێك دوای بردنی  بەنیاز بوو رەوانەی دەرەوەی وڵاتی بكات، لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوەخۆی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند: پۆلیسی ناسرییە توانی رفێنەرێكی دزی شوێنەوارەكۆنەكان  دەستگیر بكات، كە 40 پارچە شوێنەواری مێژووی دزراوی عێراقی پێبووە، بەیاننامەكەی وەزارەت ئاماژەی داوە كە هەڵمەتی  دەستگیركردنەكە لە لەناوچەی فەجری باكووری ناسرییە جیبەجێكراوە ، هاوكات لەگەڵ دەستگیركردنی تاوانبارەكە سەرجەم پارچە شوێنەوارە مێژووییەكان كە 40 پارچە بوون، لەنێو ماڵی تاوانبارەكە دۆزراوەتەوە ،شایەنی باسە لە كاتی پرۆسەی ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003 دا 15 هەزار پارچە شوێنەواری مێژووی عێراقی دزراو  و بەشێكیشی رەوانەی دەرەوەی ووڵات كراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار