٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. داوای هەمواركردنەوەی یاسای مافی كەمئەندامان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر/ تایبەت بە kdp.info/ ژمارەیەك لە رێكخراوە كەمئەندامییەكانی هەرێمی كوردستان یاداشتێك پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن كە 15 خاڵی لە خۆگرتووە و تیایدا داوای هەمواركردنەوەی یاسای مافی كەمئەندامان و باشتركردنی باری گوزەرانی سەرجەم كەمئەندامان دەكەن.

 تارق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆkdp.infoگوتی: ئەمڕۆ نوێنەری ژمارەیەك لە رێكخراوە كەمئەندامییەكانی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد، بەمەبەستی دانیشتن و گفتوگۆ كردن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و یاداشتێكیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد كە 15 خاڵی لەخۆگرتبوو، گرنگترینیان بریتییە لە هەمواركردنەوەی یاسای مافی كەمئەندامان لە پەرلەمانی كوردستان و باشتركردنی گوزەرانی ژیانی سەرجەم كەمئەندامانی هەرێمی كوردستان.

لەبەرامبەریشدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ داوای سەرجەم كەمئەندامان دووپاتكردەوەو بەڵێنیدا هەرچی زووە كار لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای مافی كەمئەندامان لە پەرلەمانی كوردستان بكرێت.

 ناوبراو گوتیشی: ئەو رێكخراوە كەمئەندامیانەی هەرێمی كوردستان هەمان یاداشتیان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرووە.

 

 هەولێر – بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار