سه‌رۆكى هه‌رێم بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى عه‌بدولعه‌زیز تمیمی ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتى چاكسازى نیشتمانی كرد

به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆى ئاراسته‌ى عه‌بدولعه‌زیز تمیمی ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتى چاكسازى نیشتمانی كرد به بۆنه‌ى كۆچى دوایى باوكیانه‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوى خواى گه‌وره و دلۆڤان
براى خۆشه‌ویست به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زیز تمیمى سڵاو‌و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى خواتان لێبێت. به‌دڵێكى پڕ له بڕوا به قه‌زاو قه‌ده‌رى خوا هه‌واڵى كۆچى دوایى خوا لێ‌خۆش بێت باوكتمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه له براى خۆتانه‌وه ڕاستگۆترین پرسه و سه‌ره‌خۆشى قبووڵ بفه‌رموون و له یه‌زدان داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ر به‌زه‌یى خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووریشتان بداته‌وه.
إنا لله وإنا إلیه را‌جعون.
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
2012/5/23




