كەركووك.. دوای رفاندنیان تەرمی 3 كەس بە كوژراوی دۆزرایەوە

كەركووك / تایبەت بە kdp.info/ پۆلیسی كەركووك تەرمی 3 كەسی دۆزییەوە كە پێشتر لەلایەن گروپێكی چەكداری تیرۆریستەوە رفێندرا بوون، سەرچاوەیەكی پۆلیسی لە شاری كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی راگەیاند: هەر سێ كوژراوەكە دانیشتووی گەڕەكی سایلۆی سەر بە شارۆچكەی حەویجەن و پێشتریش لەلایەن گروپێكی چەكداری تیرۆریستەوە ئەو سێ كەسە رفێندرابوون، ئەمڕۆ بەیانیش تەرمی هەر سێرفێنراوەكان لە پڕۆژەی ئاوی قەزای حەویجە دۆزراونەتەوە، سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە، سەرچاوەكەی پۆلیسی كەركووك گوتی: پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەكاتی رفاندنیان تا دۆزینەوەی تەرمی هەرسێ كەسەكە كراوتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە، شایەنی باسە قەزای حەویجە، دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری كەركووك و زۆرینەی دانیشتوانەكەشی لە عەرەبی سوونە مەزهەب پێكهاتوون.




