٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا.. راپۆرتی سیاسی و قانوونی دووپات لە كردەی ئەشكەنجدان و دەستدرێژی سێكسی لەبەندیخانەكان دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا/تایبەت به‌ kdp.info/ لیژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە راپۆرتیكیدا، ئەوەی ئاشكرا كرد، كە كردەی ئەشكەنجەدان و دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر ژمارەیەك ئافرەتی بەندكراو لە بەندیخانەكانی عێراق، حامد موتلەگ ئەندام لە لیژنەی ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داواكاری گشتی راپۆرتێكی تێروتەسەلی داوەتە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، تێیدا ئەوە دەسەڵمێنێت كە هەندێك لە ئەفسەر و پاسەوانی بەندیخانەكان ئافرەتانیان ئەشكەنجەداوە یان دەستدرێژی سێكسیان كردۆتە سەریان، لای خۆشییەوە لیژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجوومەنی عێراقی فیدراڵ داوای لە حكوومەتی نوری مالیكی سەرۆك وەزیران كرد، بە زووترین كات هەڵویست لەبارەی ئەو رووداوە ترسناكانەوە وەربگرێت و تاوانبارانیش دەستگیر و سزا بدرێن. دوێنێش لە بەیاننامەیەكدا ئەسیل نوجێفی پارێزگاری موسڵرایگەیاند: كە كچێكی هەرزەكاری دانیشتووی دەورووبەری شاری موسڵ لەلایەن ئەفسەرێكی سوپای عێراقەوە بە پلەی مولازم دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار