"ڕۆژانە 20 تا 30 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دەچنەدەرەوە و پرۆژەكانی پەرلەمانیان ڕاگرتووە"

تایبەت بە kdp.info: ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات كە ئامادە نەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتەكانی پەرلەمان كاریگەری ڕاستەوخۆی كردۆتە سەر پرۆژە یاساكانی پەرلەمانی عێراق و دەبێت هەڵمەتی ڕاگەیاندنی لەو بارەوە ئامادە بكرێت .
حەمید عادل یەزدان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕایگەیاند دانیشتنی دوایی ئەنجوومەنی نوێنەران كە بڕیار بوو لە ڕۆژی یەكشەمە ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو ئەوەش بەهۆی سەفەر كردنی سەرۆكی پەرلەمان بۆ دەرەوەی وڵات گوتی " بەداخەوە ڕۆژانە دەیان ئەندام 20 تا 30 كەمتر زیاتر سەردانی وڵاتان دەكەن و دانیشتەكانی پەرلەمان بە چۆڵی دەمێننەوە، لە كاتێكدا ئەو سەفەر كردنانە كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پرۆژە یاساكانی پەرلەمانی عێراقی ".
گوتیشی " دەبێت ڕاگەیان لەو بارەوە ڕۆڵی خۆی هەبێت هەڵمەتێك لە دژی ئەو پێشێلكارانە دەست پێبكرێت ".
كارزان هەورامی




