ئامانجی سەردانەكەی ئەحمەدی نەژاد بۆ عێراق

تایبەت بە kdp.info: بەپێی قسەی باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی عێراق دەكات ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش ئاماژە بە هۆكاری سەردانەكەی دەكات .
بەپێی راپۆرتێكی پرێس تیڤی ئێرانی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، حەسەن داناییفەر، ئاشكرای كرد كە مەحموود ئەحمەدینەژاد سەرۆك كۆماری ئێران بەنیازە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆببێتەوە.
لەم بارەوە د.سەعید خۆشناو بۆ kdp.info ڕایگەیاند بڕیار وایە لە كۆتایی ئەم مانگەدا ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی عێراق بكات گوتی " لە كۆبوونەوەكەدا چاوی بەسەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەكەوێت كە پرسی ئاڵوگۆڕی سیاسی ناوچەكە و گۆڕان كاریەكانی سوریا ئایندەی ئابوری هەردوو وڵات دەبێت ".
داناییفەر ئەوەش دەخاتەڕوو: لەدوای سەردانەكەی سەرۆك کۆماری ئێران، وەزیری وزەی ئێران مەجید نامجوو بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبواری وزەدا سەردانی بەغدا دەكات.
هاوكات بەپێی قسەی راگەیاندنی فەرمی ئێرانەوە كۆماری ئیسلامی دەیەوێت بارێكی سەقام گیری ئەمنی و سیاسی لە عێراقدا هەبێت بۆیە سەردانەكانی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق زیاتر لەو چوار چێوەیەدا دەبێت
كارزان هةورامى




