٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

25 بەندكراوی سعوودیا لە بەندیخانەی تاجی بەغدا لەخواردن مان دەگرن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا/ تایبەت بە kdp.info/ سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی بەندكراوانی سعوودیا لە عێراق ئاشكرای كرد، بەهۆی خراپی مامەڵەی كارمەند و بەرپرسانی بەندیخانەكەوە، بەندكراوانی سعوودیا بۆ رۆژی پێنجەم لەمانگرتنی خواردن بەردەوامن، سامر بەلهید لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی حەیات گوتیك مانگرتنەكە لە رۆژی شەممەی رابردوو لە بەندیخانەی تاجی سەربازی دەستی پێكردووە و بەندكراوانیش بێزارن لەمامەڵەی خراپی كارمەندانی ئەو بەندیخانەیە كە وەك بەلهیدی دەڵێت لەسەر بنەمای تائیفی و دوور لەمامەڵەی مرۆڤایەتی سووكایەتییان پێدەكرێت، لە درێژەی لێدوانەكەیدا سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی بەندكراوانی سعوودیا لە عێراق هەروەها گوتی: ئەو مانگرتنە سێیەمین مانگرتنە كە بەندكراوانی سعوودیا لە بەندیخانەكان كردوویانە، پێشتریش بەرپرسانی بەندیخانەكە لەبەرامبەر دەستبەرداربوونی بەندكراوان لەمانگرتنەكانیان، به‌ڵێنی جێبەجێكردنی داخوازیی بەندەكراوەكانیان دابوو، كەچی هیچ لە داواكارییەكانی بەندكراوان تائێستا لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەكەوە جێبەجێ نەكراوە. شایەنی باسە ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی سعوودیا بەتۆمەتی تێوەگلانیان بە گرووپە تیرۆریستەكانەوە لە عێراق دەستگیر كراون .

هەواڵی پەیوەندیدار