لەئاكامی هەوڵی راكردنی بەندكراوانی یەكێك لە گرتووخانەكانی مەكسیك 17كەس كوژران

تایبەت بە kdp.info/ سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە لە ئاكامی شەڕوپێكدادانی چەكداری17كەس لە گرتووخانەیەكی مەكسیك كوژران. بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دڵنیایی گشتی لەمەكسیك كە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، لە كاتی راكردنی ژمارەیەك لە بەندكراوانی گرتووخانەی سیسرۆ لە مەكسیك، 17كەس كوژران، كە لە نێو كوژراوەكاندا 11بەندكراو و 6پاسەوان هەن، بەیاننامەكە روونی كردۆتەوە: كاتێك بەندكراوان لەسەر دیواری بەندیخانەكە لە هەوڵی راكردن بوونە، دواتر شەڕە تەقە لەنێوان پۆلیس و بەندییەكان درووستبووەوە بەو هۆیەشهوە 17كوژراوی لێكەوتەوە، بەیاننامەكەی وەزارەتی دڵنیای گشتی مەكسێك ئاماژەی بەوەشداوە: كە پاش رووداوەكە بارودۆخەكە ئاسایی بۆتەوە و هیچ بەندكراوێكیش راینەكردووە . شایەنی باسە هەوڵی راكردنی بەندییەكان لە بەندیخانە جۆربەجۆرەكانی مەكسێك ناوەناوە روودەدات.




