٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی سامانە سورشتیەکان بۆچارەسەرکردنی کێشەی سوتەمەنی لەھەرێم، نیازی وایە بالاوگەی نەوتی خەبات فراوان بکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر/ تایبەت بە kpd.info / راوێژکارێکی وەزارەتی سامانەسورشتیەکان ئاشکرای دەکات، بریارە پاڵاوگەی خەبات فراوان بکرێت وئەمەش وادەکات رێژەی بەرھەم ھێنانی سوتەمەنی لەهەرێمی کوردستان بۆ دوو ھێندەی ئێستا زیادبکات.

د.عەلی بەلۆ راوێژکاری وەزارەتی سامانە سورشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە kdp.info رایگەیاند: کێشەی گرانبونی بەنزین تەنھا کێشەی وەزارەتی سامانەسورشتیەکانی حکومەتی هەرێم نیە بەلکو ئەمە کێشەیێکی گشتیە و ئەو بەشە سوتەمەنیەیی دێتە ھەرێمی کوردستانیش بێداویستیەکانی ناوخۆی ھەرێم پرناکاتەوە، بۆیەنرخی بەنزین بەرزبۆتەوە.

وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە بریارە لەئایندەیێکی نزیکدا بالاوگەی نەوتی خەبات فراوان بکرێت چونکە بەم هەنگاوە رێژەی بەرھەم ھێنانی دەگاتە دوو بەرامبەری ئەوەی ئێستا هەیە کە بێگومان ئەوەش دبێتە ھاوکارێک بۆئەوەی ئەم کێشانەچارەسەربکات .

 

بلندئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار