لەکۆی13 ترلیۆن دینار بۆ خەرجی کۆمپانیاکان 750 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستانە

بەغدا/ تایبەت بە kdp.info / ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دلێت، حکومەتی عێراق لەپرۆژە یاسای بودجەی سالی 2013ی عێراق لەکۆی 13ترلیۆن دینار کە بۆ کۆمپانیاکانی لەعێراق کاردکەن لە بواری نەوت تەنھا٧٥٠ملیار دۆلاری بۆ کۆمپانیا کانی ھەرێمى کوردستان داناوە،کەئەمەش رێژەیێکی زۆر کەمە.
ئەندامی لێژنەی دارای لەپەرلەمانی عێراق نەجیبە نەجیب تایبەت بۆkdp.infoرایگەیاند: حکومەتی عێراق ٤ترلیۆن و200ملیار دیناری کۆمپانیاکانی نەوت لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن نەداوە، بەلام لە13-9-2012 حکومەتی ھەرێم لەگەل بەغدا رێکەوت کە دبێ پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێم بدات ئەمەش لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کراوە،بەلام لەکاتی بودجە ھاتە پەرلەمان لەکۆی 13ترلیۆن دینار کەپۆکۆمپانیاکانی نەوت کاردکەن لەعێراق دانراوە ،بەلام بەشی ھەرێمی کوردستان لەم رێژەیە تەنھا 750ملیار دینارە .نەجیبە نەجیب گوتیشی ،پێویستە ھەرێمی کوردستان رۆژانە 250ھەزاربەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە بکات لەبەرامبەردا حکومەتی ناوەند چار ترلیۆن و200ملیار دیناری کۆمپانیاکانی ھەرێم بدات،بەلام بەم رێژەی ئێستا بۆی دیاریکراوە کە750ملیار دینارە، ئەوکات ھەرێم دەتوانێ تەنھا 50ھەزاربەرمیل نەوت رۆژانە رەوانەی دەروەبکات.
نەجیب رونیشیکردوە،ئێمە داوامان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە ئەم کێشەیە چارەسەربکات،چونکە رێکەوتنی نێوان ھەرێم وبەغدا لە پرۆژە یاسای بودجە جێگیر کراوە،بەمەش ھەرێمی کوردستان دبێ رۆژانە250ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەروە بکات،بەم رێژە کەمەی کەبۆ ھەرێم دیاری کراوە ناتوانێ رۆژانە 250ھەزار بەرمیل رەوانە دەرەوە بکات.
لەلایکی دیکەوە راوێژکاری وەزارەتی سامانەسورشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دلێت،لەپرۆژە یاسای بودجەی عێراقێ سالی2013 ھاتوە دبێ حکومەتی عێراق پارەی ھەموو کۆمپانیاکانی لەبواری نەوت کاردکەن لە ھەرێمی کوردستان بدات.
د.عەلی بەلۆ راوێژکار وەزارەتی سامانە سورشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند،جارێ ھێشتا بودجە پرۆژەیە نەبۆتە قانون دواتر لەلەم پرۆژە یاسایە ھاتوە دبێ وەزارەتی دارای پارەی کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان بدات بێ ئەوەی کوژمەی پارە دیار بکات، ئەمەش پەپێی ئەو رێکەوتنەی پێش ئێستا لە نێوان ھەرێمی کوردستان وبەغدا لەبارەی نەوت کراوە،لەبەر ئەوەی دیاری کردنی کوژمەی پارە جیگای قبولکردنی نیە، چونکە برگەی تر ھەیە لەم پرۆژە یاسایە حکومەتی عێراق مولزەم دکات کە دبێ پارەی کۆمپانیاکانی لە ھەرێمی کوردستان کاردکەن بدات.
راوێژکار وەزارەتی سامانەسورشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رونیشتیکردوە، ناکرێ بری پارەی کۆمپانیا کانی ھەرێمی کوردستان لەبودجەی دیاری بکرێ ،چونکە ئایە ئەم کۆمپانیایانە چەند کاردکەن دکەن ورێژەی ھەناردەکردنی نەوت بۆ دەروە چەند دبێ،ئەوکات بەپێی کاری ئەوان پارەیان پێ ده درێت.
بلندئیبراھیم




