٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی سه‌ر به‌ پارتی به‌ده‌په‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 18/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ شاندێكی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی سه‌ر به‌ پارتی به‌ده‌په‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئاسیل تۆغلوك له‌ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌كه‌ و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئێستا و پێشووی توركیا و سه‌رۆكی هه‌ر دوو شاره‌وانی سوور و بسمیل كه‌ به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ سه‌ر ئاڵوزییه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌م رووه‌وه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ هاوسۆزی خۆیان بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه‌ رووبه‌رووی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌ و سه‌رۆك بارزانی_ش وێرای سوپاس كردنیان ته‌ئكیدی له‌ شێوه‌ خه‌باتی ئاشتی و په‌رله‌مانی و جه‌ماوه‌ریی و دیبلۆماسی كرده‌وه‌ بۆ گه‌یشتنی كورد به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆی . تاوتوێكردنی ره‌وشی ئاواره‌كانی سوریا له‌ هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار