سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 18/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆر د.سوڵتان ئه‌بو عورابی ئه‌لعه‌دوان ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتیه‌كه.
له دیدارێكدا كه د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئاماده‌ی بوو ، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی له مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دواو كه له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له ئاماده‌باشی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی سه‌رۆك زانكۆكانی عه‌ره‌بی كه بڕیار وایه ساڵی داهاتوو له مانگی ئادار له ژێر چاودێری سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێر ساز بدرێت و رایگه‌یاند كه ئه‌م كۆنگره‌یه فیستیڤالێكی ئه‌كادیمی گه‌وره ده‌بێت له سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌موو یه‌كێتییه‌كانی زانكۆكانی جیهان ئاماده‌ی ده‌بن و باسی له به‌شداری شانده‌كه كرد له كۆنفرانسی یه‌كێتی زانكۆكانی جیهانی كه له زانكۆی دهۆك به‌رێوه‌چوو و هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ زانكۆی زاخۆ به مه‌به‌ستی به ئه‌ندام بوونی له یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌بی كه تا ئێستا (260) زانكۆی سه‌ر به 22 وڵاتی عه‌ره‌بی له خۆ ده‌گرێت.
سه‌رۆك بارزانی وێرای خۆشحاڵی ده‌ربڕین له سازدانی ئه‌و فیستڤاله زانستی و ئه‌كادیمیه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌كێتییه بده‌ن و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست له سه‌رخستنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا .




