سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی عه‌شایه‌ری و ئه‌كادیمی پارێزگاكانی به‌سره و ذى قار و میسان ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 18/12/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی عه‌شایه‌ری و ئه‌كادیمی پارێزگاكانی به‌سره و ژی قار و میسان به سه‌رۆكایه‌تی شێخ محةمةد ئةلدةنبوس ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی ( عشائر التحرر و البناْ ) له باشوور.
له دیدارێكدا ، شێخ محه‌مه‌د ئه‌لده‌نبوس ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه به ناوی عه‌شایه‌ری باشوور و فوراتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دڵنیاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه ئه‌و عه‌شیره‌تانه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له ململانێی نه‌ته‌وه‌یی ناكه‌ن ئه‌گه‌ر رووبدات و به توندیش دژی ئه‌و جۆره ململانێیه راده‌وه‌ستن.
سه‌رۆك بارزانی وێرای ده‌ستخۆشی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ئه‌و عه‌شیره‌تانه ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدایه كه كۆتایی به كێشه و گیر‌و گرفته‌كانی عیراق بێنێت و پۆزه‌تیڤانه‌ش له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به رێگه‌ی ئاشتی و دیاڵۆگ و گفتوگۆی جددی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه بكرێ ئه‌ویش به پشت به‌ستن به ده‌ستوور و گشت بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ململانێی نه‌ته‌وه‌یی له عیراق ره‌تكرده‌وه و به هێڵی سووری دانا .




