٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەربەللا.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلكی بۆمبرێژكراو كوژران و برینداری لێكەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەربەللا /تایبەت بە/ kpd.infoئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە دەروازی رێگای باكووری ئەو شارە تەقییەوە و لە ئاكامدا ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، سەرچاوەیەكی پۆلیس لەشاری كەربەللا بە ئاژانسی هەواڵی سەربەخۆی راگەیاند: تەقینەوەكە لە رێگای ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە لەشەقامی مەیسەم ئەلتەمار دەروازی باكووری كەربەللا بووە و بەهۆی ئەو تەقینەوەیەش ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و ژمارەیەكی تریش برینداربوون. سەرچاوەكە گوتیشی دوای تەقینەوەكە بێجگە لە گەیشتنی تیمەكانی تەندروستی و ئەمنی، هاوكات بەدواداچون بۆ ئەو رووداوە دەستی پێكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار